سەرۆکوه‌زیران و ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆ دەبنەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر گوتی، بڕیارە لە ئایندەیەکی زۆر نیزیکدا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمدا کۆ بیتەوە.
وه‌ك (عەلی رەشید) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئه‌وان پێشتر داوایان کردبوو ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتدا کۆ ببنەوە و ئەویش به داواكه‌یان رازی بووە و، وایش بڕیاره به‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه‌كه ساز بكرێ.
(عەلی رەشید) هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئامانجی داواكه‌یان گوتی: ''ئەو کۆبوونەوەی دەربارەی کار و داواکارییەکانی ئێمە دەبێت، کە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا چیمان کردووە و، لە داھاتوویشدا چی بکەین و بە نیازی چین، بۆیە بە شێوەیەکی گشتی گفتوگۆ دەکەین.''
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پڕۆژه‌یه‌كی بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی فه‌رمانبه‌ران ئاماده كردبوو، به دوایه‌وه ئه‌نجوومه‌نی سێ پارێزگاكه‌ی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش پشتیوانیی خۆیانیان بۆ نیشان دا و دایان به حكوومه‌ت، كه‌چی پڕۆژه‌پێشنیازه‌كه ڕه‌ت كرایه‌وه، (رەشید) ڕوونی کردەوە: ''بۆ پڕۆژەکەمان دەربارەی دانەوەی قەرزی فەرمانبەران جارێکی دیکە وەڵامی داراییمان دایەوە و کۆپییەکیشمان داوەتە لیژنەی باڵای قەیرانەکان و بڕیارە ئەم جارە بەوردی دیراسەی بکەین و بەزوویی وەڵاممان نادەنەوە و کاری وردی لەسەر دەکەن.''
(عەلی رەشید) جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌و كاتێ لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت کۆ بووه‌تەوە، سه‌رۆكوه‌زیران زۆر بە پەرۆش بۆ چارەکردنی کێشەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و، ھەموو پشتیوانیێكی خۆی لە فەرمانبەران نیشان داوه.
بڵند ئیبراھیم




