٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەشداریی نێچیرڤان بارزانی لە كۆڕبه‌ندی ئابووری لە ڕووسیا، دەرگایەکی دیکەی ئابووری لە نێوان ھەرێم و ڕووسیادا دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info-  شاندێکی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیھان لە ڕووسیا دەکات، شارەزایەکی ئابووری و بواری نەوتیش دەڵێت، بەشداریی ھەرێم لەو جۆرە کۆبوونەوانەدا بۆ پێگەی بەھێزی ھەرێم لەسەر ئاستی ھەرێمی و جیھانی دەگەڕێتەوە.

 

ڕۆژی شەممە 20ـی 5ـی 2017 (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری لە یەكەم ڕۆژی كۆڕبەندی جیهانی لە دەریای مردووی ئۆردن كرد و لەو كۆڕبەندەدا کە ژمارەیەكی زۆری كەسایەتیی سیاسی و ئابووریی جیهان و بەرپرسانی وڵاتان بەشدار بوون، دیدارگه‌لی له‌گه‌ڵ  سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیران و گه‌وره‌به‌رپرسانی ولاتاندا كرد.

(د. عەلی بەلۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بەشداریی ھەرێمی کوردستان لەو جۆرە کۆبوونەوانەدا گرینگیی ھەرێمی کوردستان نیشان دەدات لە ئاستی ئابووریی جیھانیدا، نەک تەنا ھەرێمی، بۆیە کاتێک سەرکردەکانی ھەرێم بەشداری لەو جۆرە کۆنفرانس و کۆبوونە ئابووریانەدا دەکەن، گرینگیی ھەرێمیان بۆ ڕوون دەکەنەوە، کە لە بورای نەوت و گاز و بوارەکانی دیکەدا ھەرێم زۆر دەوڵەمەندە، بۆیە بە ھۆی دەوڵەمەندیی ھەرێمەوە بەشداری لەو جۆرە کۆبوونەوانەدا دەکەن، ئەمەش کاریگەریی بەسەر بازاڕەکانی ھەموو جیھاندا دەبێت.''

'گازپرۆم' یه‌كێك له‌ گه‌وره‌كۆمپانیاكانی جیهانه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا وه‌به‌رهێنان له‌ بواری نه‌وتدا ده‌كات و، گه‌وره‌كۆمپانیای بواری نه‌وت 'ڕووسنه‌فت'یش كه‌ ڕووسیاییه‌، له‌ مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا ڕایگه‌یاند، كه‌ ڕێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمدا ئیمزا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی كوردستان بكڕن و له‌ بواری ده‌رهێنانی نه‌وت و پاڵاوتندا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن.

(د. عەلی بەلۆ ) گوتی: ''ئێستا ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغێک بەرەو سەربەخۆیی دەچێت و لایەنی نێودەوڵەتی و ھەرێمیش گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئەو قۆناغەی ببێتە دەوڵەت و دەوڵەمەندیشە، بۆیە ھەرێم بەشدار دەبێت لە دەوڵەمەندکردنی ئابووریی جیھانیدا، نەک دەوڵەتان، ھەرێم بەخودان بکەن.''

(بەلۆ) زیاتر گوتی: ''وڵاتێکی وەکو ڕووسیا لە بواری گاز و نەوتدا زۆر دەوڵەمەندە و کاریگەرییشی لەسەر ھەموو جیھان ھەیە، بۆیە بەشداریی سەرۆکی حکوومەت لەو مونتەدا دەرگایەکی دیکە دەکاتە لە نێوان ھەرێم و ڕووسیا لە بواری ئابووریدا. جگە لەوەش، چەندین کۆمپانیای نەوتی ڕووسیا لە بواری نەوتدا لە ھەرێم کار دەکەن، بۆیە بەم سەردانە گەشەی ئابووریی نێوان ھەرێم و ڕووسیا زیاتر دەبێت.''

(بەلۆ) ڕایشیگەیاند: ''جگە لە لایەنی ئابووری سوودی سیاسییشی زۆرە، چونکە ھەروڵاتێک لە ڕووی ئابوورییەوە پێشکەوتوو بێت لە ڕووی سیاسیشەوە گرینگی پێ دەدرێت و قیمەتێکی زۆریشی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ھەیە.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار