٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تورکیا نوێنەرایەتیی خۆی لە دھۆک دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێم و تورکیا لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، تورکیا نوێنەرایەتیی خۆی لە شاری دھۆک دەکاتەوە و ھەموو دەسەڵاتی كونسووڵخانەی تورکیا لە ھەرێم دەبێت و دەشڵێت،  لە ئایندەیەکی نیزیکدا ڤیزای تورکیا لە دھۆک دەکرێتەوە و کارئاسانی دەکرێت بۆ ئەو ھاووڵاتییانەی بە نیازی گەشتن بۆ تورکیا.

(عەبدولسەلام ستوونی)، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێم و تورکیا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''بڕیارە کونسووڵخانەی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتیی خۆی لە شاری دھۆک بکاتەوە و ھەموو کاروباری ئەو پارێزگایە لەو نوێنەرایەتییە بکرێت و ھەمان دەسەڵاتی کونسووڵخانەی تورکیا لە ھەرێمی کوردستانی دەبێت، ئەوەش ھەنگاوێکی گرینگە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان و کارئاسانی بۆ کاروباری پەیوەندیی نێوان ھەردوو وڵاتی ھەرێمی کوردستان و تورکیا.''

(عەبدولسەلام ستوونی) ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ''وەزارەتی دەرەوەی تورکیا گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت کردووە، بۆ دابەشکردن و پێدانی ڤیزای تورکیا لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێستا لقی کۆمپانیاکە لە ھەردوو شاری ھەولێر و سلێمانی کراوەتەوە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نیزیکدا لە شاری دھۆکیش ڤیزای تورکیا بە ھاووڵاتییان بدرێت، ئیدی بۆ وەرگرتنی ڤیزا نەگەڕێینەوە ھەولێر.''

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار