٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەسرۆ گۆران: ھەموو ئامادەکارییەکمان بۆ ھەڵبژاردنەکان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، ئێمە ھەموو ئامادەکارییەکمان بۆ ھەڵبژاردنەکان کردووە و دەمانەوێت ھەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا بەڕێوە بچن.

(خەسرۆ گۆران) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دەمانەوێت ھەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا، ئەمساڵ بەرێوە بچن و تۆماری دەنگدەرانیش پاک بکرێنەوە، چونکە تێبینیمان لەسەر لیستی ناوی دەنگدەران ھەیە، ناوی دووبارە و ناوی مردوو لەو لیستانەدا ھەیە و پێویستە پاک بکرێنەوە، بۆ ئەمەش دەکرێت ئەو کێشەیە لە ڕێی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و بازرگانی و پارێزگاکانەوە چارە بکرێت.''

(خەسرۆ گۆران) گوتی: ''بە پێی ئەو لیستە نوێیەی تۆماری دەنگدەران، کە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ کۆمیسیۆنی ناردووە، لە ساڵی ٢٠١٣وە تا ئێستا ٥٠٠ ھەزار دەنگدەر لە ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە.''

(گۆران) ڕوونیشی کردەوە: ''ئێمە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەم ساڵدا ئاگادار کراوینەتەوە و ھەموو ئامادەکارییەکمان کردووە و دەمانەوێت ھەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێن.''

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە بڕیارە ٦/١١/٢٠١٧ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ھەرێم و پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار