٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەهزاد شێخۆ: گوتەبێژی نوێی یەپەگە، مەشق و راهێنانی لە دەزگای هەواڵگریی سووریا بینیوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info-  دوای ڕفاندن و لادانی گوتەبێژی پێشووی یەپەگە، كەسێكی دیكە لە شوێنی دانراوە كە مەشق و راهێنانی لە دیمەشق بینیوە و، بە دەستی خۆی دەیان كادیری (ئەنەكەسە)ـی خستووەتە زیندانەوە.

دوابەدوای بڵاوكردنەوەی هەواڵی ڕفاندنی (ڕێدۆ خەلیل) گوتەبێژی پێشووی یەپەگە لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستانەوە، بە بڕیارێكی پەكەكە كەسێكی دیكە بە ناوی (نووری مەحموود) كە ناسراوە بە (هەڤاڵ كاروان) لە شوێنی دادەنرێت.
لەو بارەیەوە، (بەهزاد شێخۆ) ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ماوەی 15 رۆژە چارەنووسی (ڕێدۆ خەلیل) نادیارە، بۆچوونێك هەیە كە لە زیندانی تاكەكەسیی پەكەكەدا بێت و هەندێكیش باوەڕیان وایە بەرەو دیمەشق نێردرابێت، ئێستایش (نووری مەحموود) لە شوێنی دانراوە كە بە دەستی خۆی دەیان كادیری ئەنەكەسەی ڕفاندووە."

(بەهزاد شێخۆ) دەڵێ، "ئەو (نووری مەحموود)ەی کە لە شوێنی (ڕێدوور) داندراوە، ماوەیەكی زۆر مەشقی دەزگای هەواڵگریی سووریای لە دیمەشق بینیوە و پێشتریش بەرپرسی دەروازەی سێمێلكا بووە لە دیوی (پەیەدە-پەکەکە)، كە بە فەرمانی ئەو، خەڵك بۆ تێكدانی سنووری باشووری كوردستان كۆ كراوەتەوە".

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار