٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی دوو تەوەر کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران گوتی، سبەی ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی دوو تەوەر کۆ دەبێتەوە، کە یەکیان پرۆسەی بایۆمەترییە.

(د. نووری عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی بە سەرۆکایەتیی (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە ببات و تێیدا گفتوگۆ دەربارەی دوو تەوەر دەکرێت.''

سەبارەت بە تەوەرەکان (د. نووری عوسمان )گوتی، لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی بایۆمەتری و ستراتیژیی ئاو لە ھەرێمی کوردستاندا دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار