٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باشیك ڕووناك بووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-  بەڕێوەبەری شارەدێی باشیك ڕایگەیاند، پاش داخستنی دەرگای قوتابخانەكان، ڕۆژانە خەڵكێكی زۆر دەگەڕێتەوە سنووری باشیك، كە لە گوندەكانی دەوروبەر 60%ی خەڵك و لە سەنتەری باشیك 20%ی هاووڵاتییان گەڕاونەتەوە و كارەباش بۆ ناوچەكە ڕاكێشراوە و ئەو سنوورە ڕووناك بووەتەوە.

(زەنوون یونس یوسف)، بەڕێوەبەری شارەدێی باشیك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت:  ''پاش ڕزگاركردنی شارەدێی باشیك لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە، هەموو فەرمانگە حكوومییەكان كراونەتەوە و دەوام بە شێوەیەكی ئاسایی بەڕێوە دەچێت، ئاو بۆ شارەدێكە ڕاكێشراوە، لەو حەفتەیەدا كۆتایی بە كێشەی ئاو دێت و كارەبای نیشتمانییش گەیشتووەتە باشیك و دەوروبەری، بەوەش ناوچەكە ڕووناك بووەتەوە.''

بەڕێوەبەری شارەدێی باشیك گوتیشی: ''هاووڵاتییان دەستیان كردووە بە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان، كە تا ئێستا 20%ی خەڵكی باشیک،  كە 400 خێزان دەبن، گەڕاونەتەوە و 60%ی خەڵكی گوندەكانی باشیكیش گەڕاونەتەوە سەر گوند و ئاواییەكانی خۆیان، پاش تەواوبوونی خوێندنیش ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە خێزانەكان دەگەڕێنەوە.''

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار