٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"نوێنەری یوئێن کۆبوونەوەی کۆمیسیۆن و لایەنە سیاسییەکانی بە ئەرێنی لە قەڵەم دا"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   (ھندرێن محەمەد ساڵح)  ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوە، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانیش کە لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادە بوو، ڕایگەیاندووە، کە ئەم جۆرە کۆبوونەوانە زۆر ئیجابین و کۆمیسیۆن ڕای لایەنەکان وەردەگرێت.

(ھندرێن محەمەد ساڵح)، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوە و تێیدا داویان لە لایەنەکان کرد، ڕای خۆیان دەربارەی ھەڵبژاردنەکان دیاری بکەن و ھەر تێبینیەکیشیان ھەبێت، ئاگاداریان بکەنەوە.''

(ھندرێن محەمەد ساڵح) گوتی: ''نونەری نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو کۆبوونەوەیەی زۆر پێ خۆش بوو و ستایشی ئەو جۆرە کۆبوونەوانەی کرد و پێی وابوو ئەمە یەکەم جارە کۆمیسیۆن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبێتەوە و ڕای ئەوان وەربگرێت بۆ ئەوەی ھیچ تێبینیەکیان لەسەر ھەڵبژاردنەکان نەبێت، بۆیە پێیان وابوو کۆبوونەوەکە زۆر ئیجابی بوو.''

(ھندرێن محەمەد ساڵح) گوتیشی: ''تۆماری دەنگدەران نوێ دەکەینەوە و ناوی دووبارە و مردووان دەسڕینەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای ناوی مردووان لە فەرمانگەی خانەنشینان و وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەی دابەشکردنی خۆراک دەکەین.''

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار