دیندار زێباری: لایەنی نێودەوڵەتی وەک پێویست هاوکاریی شوێنە ئازادکراوەکانیان نەکردووە

هەولێر-KDP.info- دیندار زێبارى ڕایگەیاند، لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییەکانی (یوئێن) و وڵاته كۆمه‌كبه‌خشه‌كان وه‌ك پێویست هاوكاریى شوێنه ئازادكراوه‌كانی ژێرده‌ستی ڕێكخراوى تیرۆریستیی داعشیان نه‌كردووه.
سه‌باره‌ت به تێبنى و لێدوانی هه‌ندێك له ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه گوایه وه‌كو پێویست یارمه‌تییه مرۆییه‌كان ناگه‌ن به‌و شوێنانه‌ى كه له‌م ماوه‌یه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ژێر ده‌ستی ڕێكخراوى تیرۆریستیی داعش ئازادیان كردوون، كه زۆربه‌یان عه‌ره‌بی سوننه‌ن، (د. دیندار زێبارى)، سه‌رۆكی لێژنه‌ى به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تى هه‌رێم به داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی خۆی هه‌وڵی جددی داوه، كه هاوكارى پێشكه‌ش بكات، هه‌روه‌ها چه‌ندین لایه‌نی تر‌ى ناوخۆیی، هاوكاریى ئه‌و ئاواره و په‌نابه‌رانه‌یان كردووه، یه‌كێك له‌وانه ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانییه، كه چه‌ند كامیۆنی بارهه‌ڵگری هاوكاریى ڕه‌وانه‌ى ناوچه تازه ئازادكراوه‌كانی عێراق كردووه، كه عه‌ره‌بنشینن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و خێزانانه و ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ى كه له شاخی شه‌نگالن و بۆ شارۆچكه‌ى وانكێ و ڕه‌بیعەش، کە زۆربه‌ى ئه‌م ناوچانه عه‌ره‌ب و كوردانی ئێزدییان تێدایە.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی لێژنه‌ى به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داوا له نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی) ده‌كات، كه پێویسته هانی ئاژانسه‌كانی (یوئێن) و لایه‌نه‌كانی تر‌ى نێوده‌وڵه‌تی بدات بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و ناوچانەی كه له‌م ماوه‌یەی ڕابردوودا له ژێر ده‌ستی ڕێكخراوى تیرۆریستیی داعش ئازاد كران. لێره‌دا پێویسته (یونامی) به زووترین كات ڕێنماییه ئه‌منییه‌كانی خۆی بگۆڕێت و ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بگات به‌و ناوچانانه‌ى كه تازه ئازادكراون و له بیریشمان نه‌چێت، كه زۆربه‌ى بارگرانی و به‌رپرسیارەتی كه‌وتووەته سه‌رشانی حكوومه‌تى هه‌رێم، نه‌ك ته‌نیا له‌م ناوچانه‌ى سه‌ره‌وه، به‌ڵكو له ناو هه‌رێمیشدا.
لێره‌دا به‌پێویست ده‌زانین ڕوون بكرێته‌وه، كه لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییەکانی (یوئێن) و وڵاته كۆمه‌كبه‌خشه‌كان وه‌ك پێویست هاوكاریى شوێنه ئازادكراوه‌كانی (عه‌ره‌بنشین، كوردنشین و كه‌مه‌نه‌ته‌وه)كانیان نه‌كردووه، حكوومه‌تى عێراقیش كه‌مته‌رخه‌م بووه له‌م بواره‌دا.




