٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

منداڵ لە تەمەنی پێنج ساڵیەوە دەخرێتە بەر خوێندن.. وەزارەتی پەروەردە خۆی بۆ ئامادە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، بەگوێرەی پڕۆژەیەکی پەسندکراوی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ لەمەودوا منداڵ لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە دەخرێتە بەر خوێندن و، لە کاتی خۆیدا کاری پێ دەکرێ.

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (سامان سوەیلی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بەگوێرەی پڕۆژە پەنسدکراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، لەجیاتی تەمەنی شەش ساڵی منداڵ لەمەودوا لە پێنج ساڵیەوە لە قوتابخانەکان وەردەگیرێت و گوتی، "لەسەر ئاستی جیھان باس لەوە دەکرێت منداڵی ئەم سەردەمە لە ڕووی ژیری و وریاییەوە لە ئەوانەی پێشووتر جیاوازترن، بۆیە بە باش دەزانرێت لە تەمەنی پێنج ساڵیشەوە بخرێنە بەر خوێندن. "

(سامان سوەیلی) گوتیشی، پڕۆژەکە بۆ جێبەجێکردنی ڕەوانەی وەزارەتەکەیان کراوە و دەڵێ، "وەزارەتی پەروەردە لیژنەی بۆ دروست دەکات و ھەموو ئامادەکاریەکی بۆ دەکات."
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە هەروەها گوتی "جێبەچیکردنی ئەم بڕیارە پارەیەکی زەبەلاحی دەوێت و کار و دیراسەی وردیشی دەوێ. پێویستە خوێندنی بنەڕەتی لە نۆ ساڵەوە بکرێ بە١٠ساڵ و جگە لەوەش بینای زیاتر و کەل و پەلی زیاتر و مامۆستای زیاتریشی دەوێت، خۆی لەئێستایشدا لە قەیرانی داراییدایەنە، بەڵام ھەرکاتێک دەرفەت ھەبێت جێبەجێ دەکرێت."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار