مەكتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە دڵشاد ئیبراهیم وسوو دەكات

هەڤاڵی بەڕێز دڵشاد ئیبراهیم وسوو..
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (خەدیجە حوسێن حەمە)ـی دایكی بەڕێزتانمان پێ گەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین دواناخۆشیی خانەوادەكەتان بێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیە راجعون.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
28/5/2017




