٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خورماتوو.. پێشمەرگە ھێرشێكی داعشی تێك شكاند.. له‌ ئێستادا دۆخەكە ئارام بووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

خورماتوو-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو ڕایگەیاند، شەوی رابرد، داعش لە سنووری خورماتوو ھێرشی كردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ھێزەكانی پێشمەرگە تێكیان شكاندن و زیانی زۆریش بە تیرۆریستان گەیەندرا.

(فارووق ئەحمەد)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوتی، "درەنگانی شەوی رابرد، تیرۆریستانی داعش لە گوندی حلێوە و خەشانە ھێرشیان كردە سەر پێشمەرگە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ھەر زوو لێیان ھاتنە دەست و تێكیان شكێاندن و زیانی زۆریشیان پێ گەیاندن".

(ئەحمەد) گوتیشی، شەڕەكە ماوەی دوو سەعات بەردەوام بوو و دواتر بە كوشتنی ژمارەیەك تیرۆریستی داعش و سەركەوتنی ھێزی پێشمەرگە، كۆتایی ھات.

بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو دەشڵێت، لە ئێستادا دۆخەكە ئارام بووەتەوە و لە ژێر كۆنتڕۆڵی ھێزی پێشمەرگەدایە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار