٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی چاكسازی: "كار لەسەر دووەمین راپۆرتی لیژنەی چاكسازی دەكرێت"

سەرچاوە: KDP.info



هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی چاكسازیی ھەرێمی كوردستان دەڵێ، كاركردن لە پرۆسەی چاكسازی لە ھەرێمی كوردستاندا بەردەوامە و، ئێستایش كار لەسەر دووەمین راپۆرت دەكەن كە لەوەی پێشوو جیاوازە.

(د. فرسەت سۆفی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "پرۆسەی چاكسازی لە ھەرێمی كوردستاندا بەردەوامە و، ئێستا كار لەسەر ئامادەكردنی دووەمین راپۆرت دەكەن، چونكە پێشتر راپۆرتی یەكەمیان بڵاو كردووەتەوە".

(سۆفی) گوتیشی، بێوچان كار دەكەن بۆ ئەوەی بتوانن راپۆرتی دووەم ئامادە بكەن و ھەر كاتێك ئەو راپۆرتەیان تەواو كرد، بڵاوی دەكەنەوە.

وەك ئەندامەكەی لیژنەی چاكسازیی ھەرێمی كوردستان ڕوونی كردەوە، لەم راپۆرتەدا كار لەسەر ھەموو سێكتەرەكان كراوە و، لە راپۆرتی یەكەمیش جیاواز دەبێت.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار