ئیبراھیم بڕۆ: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەکردارەکانی پەیەدە ئاگاداردەکەینەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا دهڵێ، بەڵگە و دیکۆمێنتمان دهربارەی کردەوەکانی پەیەدە کۆکردۆتەوە و بڕیارە بیدەینە کۆمەڵگای نێودەوڵەتى و لەوکردەوانە ئاگاداریان بکەینەوە.
(ئیبراھیم بڕۆ) به ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانى راگهیاند، "بڕیارمان داوە لەبەرامبەر کردەوەکانی پەیەدە لەرۆژئاوای کوردستان کۆمەڵێک چالاکی ئەنجامبدەین، ئەمڕۆش دەستمان بەچالاکیەکان کردووە و لەکەمپی گەویلان خۆپیشاندانێکمان ئەنجامدا، خۆپیشاندانەکانیشمان لەناوهوه و دەروەی وڵاتیش بەردەوامی دەبێت.
(بڕۆ) گوتیشی، "کۆمەڵێک بەڵگە و دیکۆمێنتمان دهربارەی کردەوەکانی پەیەدە وەکو کوشتن و رفاندن و کردەوەکانی دیکەیان ئامادەکردووە و کۆمەڵگایی نێودەوڵەتیان لێ ئاگادار دەکەینەوە، ئینجا چ لەرێگەی کونسولخانەکانیان بێت لەھەرێم، یاخود لەدەرەوەی وڵات بێت.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد دهشڵێت، پەیەدە بەردەوامە لەکردەوەکانیان و تاوەکو ئێستاش ١٠سهركردهمان لەزیندانەکانی پەیەدە دان.
بڵند ئیبراھیم




