شۆڕشی گوڵان ئۆمێدێكی مه‌زنى بۆ كوردستانیان و ترسێكی گه‌وره‌ى بۆ دوژمنان دروست كرد

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ 40 ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخوازدا تێده‌په‌ڕێت، كه له 26ـی گوڵانی 1976 به فه‌رمانی (بارزانی نه‌مر)، شۆڕشی پێشكه‌وتنخوازی گوڵان، وه‌ك درێژه‌پێده‌ری شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول، بۆ ته‌واوكردنی ئامانجه به‌دی نه‌هاتووه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستان یه‌كه‌م بڵێسه‌یدا و كاروانی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌له‌كه‌مانی درێژه‌پێدا.
پێوه‌ست به‌و یاده (عه‌بدوڵڵا موحسین) پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "شۆڕشی گوڵان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پیلان و گه‌له كۆمه‌كییه بوو كه له كورد كرا، له دوای پیلانی جه‌زائیری ساڵی 1975، ده‌رحه‌ق به گه‌لی كورد كرا، پاش شكستی شۆڕشی ئه‌یلوول ڕه‌شبینیه‌ك دروست بوو و، دوژمنانی كورد به‌تایبه‌ت ڕژێمی به‌عس وایان نیشاندا كه شۆڕشی كورد كۆتایی پێهات، كه دوای شۆڕشی ئه‌یلوول حكوومه‌تی عێراق به ته‌ما بوو هه‌رێمی كوردستان هه‌مووی خاپوور بكات، به‌ڵام له راستیدا ڕه‌گی شۆڕشگێری و توانایی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان له‌و ئاسته‌دا بوو كه توانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كورت ئه‌و ره‌شبینییه ڕه‌ش بكاته‌وه و ئۆمێدێك بداته‌وه نه‌ته‌وه‌ی كورد، ئه‌وه بوو له ڕۆژی 26ـی گوڵانی 1976 توانرا یه‌كه‌م ئاگری بڵێسه‌ی شۆڕشى گوڵان له له‌ناو دڵى كوردستانیان و شاخه‌كانی كوردستانه‌وه ده‌ستپێكرد.
(سلێمان محه‌ممه‌د) كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ی شۆڕشی گوڵانه به‌و شێوه‌یه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتى، "شۆڕشی گوڵان به سه‌رۆكایه‌تی (سه‌رۆك بارزانی) ده‌ستی پێ كرد، (سه‌رۆك بازرانی)ش باوه‌ڕی به‌وه هه‌بوو كه ئێمه خاوه‌ن سۆز و بیرێكی ڕه‌واینه و، ده‌توانین به‌سه‌ر هه‌موو كۆسپه‌كان زاڵ بین و گه‌لی كورد به هه‌موو هیوا و ئاواته‌كانی خۆی بگات.
(سلێمان محه‌ممه‌د) گوتیشی، "شۆڕشی گوڵان به ته‌واوكه‌ری شۆڕشی ئه‌یلوول داده‌نرێت، ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول زۆر بوون، له‌وانه ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئازار، له هه‌مان كاتیش‌دا شۆڕشی گوڵان به‌رپا بوو و په‌ره‌ی به خه‌بات دا، ئه‌و شۆڕشه توانی هه‌موو هێز و بیر و باوه‌ڕه‌كان له‌ژێر یه‌ك چه‌تر كۆبكاته‌وه، بۆ زیاتر ڕێكخستنی ناو ماڵی كوردستانیان، دروستبوونی حكوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و ئازادیه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه تێیدا ده‌ژین، به‌رهه‌می ئه‌و شۆڕشه‌یه، ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییه‌كانی شۆڕشی گوڵان زۆرن بریتین، له ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستا و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ڕابردووی گه‌له‌كه‌مان، چونكه ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌مانه به ڕه‌نجی پێشمه‌رگه و خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان و خوێنی شه‌هیده‌كان و به‌رهه‌می شۆڕشی گوڵان هاتوونه‌ته دی".
ڕابین شێروانی




