٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حزبی (المواجه)ـی میسری: بە شانازییەوە دەروانینە رۆڵی بارزانی.. لەگەڵ کوردین بۆ سەربەخۆیى

سەرچاوە: KDP.info
 
قاهیرە-KDP.info- دکتور (محه‌ممه‌د زەکریا) سەرۆکی حزبی (المواجە)ـی میسری پشتگیری حزبەکەی راگەیاند، بۆ پاڵپشتیکردنی میللەتی کورد و راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان.
 
لە میانەی پێشوازیکردن لە (شێرکۆ حەبیب) بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە، لە لایەن سەرۆک و جێگری سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی حزبی المواجە، باس لە پتەوکردنی  پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و حزبی المواجە کرا و دکتور (محه‌ممه‌د زەکریا) بە گرنگیه‌وه‌ باسی لە رۆڵی کورد کرد لە دابین کردنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە و بە میللەتێکی خاوەن ماف و جەنگاوەر باسی لێوەکردن، هەروەها رۆڵ و هەوڵەکانی جەنابی (سەرۆک بارزانی) بەرێز و گرنگ باس کرد، و گوتی، "ئیمە بە شانازییەوە دەروانینە رۆڵی جەنابی (سەرۆک بارزانی) و کەسایەتێکی شارەزا و لێهاتووە، هەموو پاڵپشتییەکی دەکەین و لەگەڵ مافی میللەتی کورد داین بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ".
 
لە لای خۆیەوە بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە میسر سوپاسی ئەو هەڵوێست و پێشوازییە گەرمەی کرد، و ئاماژەی بە رۆڵی میسر و میللەتی میسر کرد، کە لە دێر زەمانەوە پەیوەندی مێژووی لە نێوان کوردستان و میسر دا هەیە، و هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان میسر و کوردستان بە گشتی و پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبەکانی میسر پتەوتر بێت لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هەردوولا.

هەواڵی پەیوەندیدار