دوو هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە شێخان
_-_Copy__2017_05_25_h15m20s11__HK.jpg)
شێخان-KDP.info- لە دوو كەمپی سنووری قەزای شێخان دوو هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان و بەرپرسێكی ئاوارەكانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، کە زیاتر ئاوارەی نێو سەنتەری شاری مووسڵ دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
(بێوار كەریم)، نوێنەرى دەزگای خێرخوازیی بارزانى لە قەزای شێخان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''گەڕانەوەی ئاوارەكانی مووسڵ زیاتر لەم مانگەدا بووە و لە هەردوو كەمپی نێرگزلی و قائیماوەی سنووری شێخانەوە دەگەڕێنەوە نێو سەنتەری شاری مووسڵ، تا ئێستا لە هەردوو كەمپەكەوە دوو هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان و گەڕانەوەشیان بەردەوامە.''
(بێوار كەریم) گوتیشی: ''هاتنی ئاوارە لەو ناوچانەوە کە تازە ئازاد كراون، زۆر كەمی كردووە و، دەتوانم بڵێم بە بەراورد لەگەڵ ماوەكانی ڕابردوو هاتنی ئاوارە بە شێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە. چەندی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكە دوور بكەونەوە و مەترسییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان كەمتر بێتەوە، گەڕانەوەی ئاوارەكانیش بەرەو هەڵكشان دەچێت.''
قائید میرۆ




