٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەسرۆ گۆران: خۆم بۆ كاری حزبی ته‌رخان ده‌كه‌م

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info- (خەسرۆ گۆران)، سەرۆكی پێشووی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستی لە كار كێشایەوە و دەڵێت، خۆی بۆ كاری حیزبی تەرخان دەكات.

(خەسرۆ گۆران) بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند، "دەستی لە كاری پەرلەمانی عێراق كێشاوەتەوە و دەستلەكاركێشانەوەكەیشی ئاڕاستەی پەرلەمان كردووە، وەك خۆیشی گوتی، ھۆكارەكەی ئەوەیە كە، خۆی بۆ كاری حیزبی تەرخان دەكات".

(گۆران) گوتیشی، "خۆم بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتیم و پەرلەمانیش تەمەنی كەم ماوە و ھەڵبژاردنەكانی ھەرێم و ریفراندۆمیش نزیك بوونەتەوە، بۆیە بە پێویست زانرا دەست لە كار بكێشمەوە و كاری حیزبی بكەم، ئەگەرنا ھیچ ھۆكارێكی دیكە نییە".

 

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار