٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن لەبارەی تۆماری دەنگدەرانەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بۆ ئەوەی پرۆسەی ھەڵبژاردن شەفاف بێت و لایەنەکان ھیچ تێبینییان لەسەر نەبێت، ھەفتەی دابێ لەبارەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبنەوە.

وەک (د.جووتیار عادل) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان بەردەوای ھەیە و لەئێستادا کار بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەکەن، تۆمارەکان خاوێن دەکەنەوە لە ناوی مردووان و دووبارە، بۆ ئەو مەبەستەش پشت بە تۆماری دەنگدەرانی خۆیان دەبەستن.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی کۆمسیاران گوتی، "بۆ دڵنیابوونی لایەنەکان و شەفافبوونی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان، دەمانەوێت لایەنەکانیش بەشداری لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەراندا بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ھەفتەی داھاتوو لەگەڵ لایەنەکان کۆ دەبینەوە."

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار