٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"كەسێكی تریش لە زیندانی پەكەكەدا كۆچی دوایی كرد.. بوو به‌ 52 كەس"

سەرچاوە: KDP.info
 
رۆژئاوایی كوردستان-KDP.info- سەركردەیەكی ئەنەكەسە دەڵێت، دوای ئەوەی ئاساییشی پەكەكە بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەكان كەسێكی تەمەن 80 ساڵییان دەستگیر كرد، لە زینداندا كۆچی دوایی كرد.
 
(عەبدولڕەحمان ئابۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "هاووڵاتی (محەممەد سیدۆ) ناسراو بە (ئەبو رەشید)، ئەمڕۆ چوارشەممە لە زیندانەكانی ئاساییشی پەكەكەدا بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە كوچی دوایی كرد".
 
(ئابۆ) گوتیشی: "كەسەكە بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەكان دەستگر كرابوو و هەموو خەڵكی عەفرینیش شایەتە كە ئەم كەسە دوورە لەم كارانە و ماڵباتێكی كوردپەروەرن، بەڵام پەكەكە بە هەموو شیوەیەك دژی خەڵك دەوەستێتەوە، ئەم كەسەیش لەبەر ئەوەی لاینگری ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد- سووریا و پارتی دیموكراتی كورد- سووریا بوو، پەكەكە هەڵیانكوتایە سەر ماڵی و چەندین بەڵگەی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریایان دیتووە، لە بەر ئەوە دەستبەسەریان كردووە."
 
دەشڵێت: "پێش 14 رۆژ ئاساییشی پەكەكە ئەم پیاوە تەمەن 80 ساڵەیان دەستبەسەر كرردووە، بەڵام ئەمڕۆ بەیانی لە زیندانیاندا كۆچی دوایی كرد.''
 
ئەو سەركردەیەی ئەنەكەسە ڕوونیشی كردەوە: "زیاتر لە 100 كەس لە زیندانەكانی پەكەكەدان و بە زۆرەملێ چەكیان پێ هەڵگرتوون، دوائاماری ئەو كەسانەیش كە لە زێندانەكانی پەكەكەدا كۆچی دواییان كردووە، بریتییە لە 52 كەس.''
 
كاروان باعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار