٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی مێرگەسۆر: زیاتر لە ٧٠٠ قاچاغچی و ھاووڵاتی دەستگیر کراون

سەرچاوە: KDP.info

مێرگەسۆر-KDP.info-  قایمقامی قەزای مێرگەسۆر ئاشکرای کرد، لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە٧٠٠ قاچاغچی و ھاووڵاتی، کە ویستوویانە بچن بۆ دەرەوە لە سنوورەکەی ئەوان دەستگیر کراون، بۆیە ئێستا ڕێکاری توندتریان گرتووەتە بەر و دیاردەکە کەمتر بووە.

(غەفور ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە ماوەی ڕابردوودا لە سنوورەکەی ئەوان زیاتر لە ٦٠٠ ھاووڵاتی و ١٠٤ قاچاغچی بە ھۆی چوونیان بۆ دەرەوە لە ڕێی سنوورەکەی ئەوانەوە دەستگیر کراون. پێشتر دیاردەکە بەربڵاو بوو، بەڵام ئێستا ھەرسێ قەزای چۆمان و مێرگەسۆر و سۆران پێکەوە ھەماھەنگن و بازگەکانیان توندتر کردووە و ڕێکاری زیاتریان گرتووەتە بەر و دیاردەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە جاران کەمتر بووە.''

(غەفوور ئەحمەد) گوتیشی: ''ئەوانەی لەو ڕێیەوە بە قاچاغ دەچنە دەرەوە زۆربەیان خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و عەرەب و ھەندێک وڵاتی ئاسیان.''

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار