٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نووری عوسمان: ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بە وەکالەت ئاشکرای کرد، بڕیارە لە ئایندەیەکی نیزیکدا کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و تێیدا بە ورودی تیشک دەخرێتە سەر کەرتی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستاندا و چەند بڕیارێکیش دەردەکرێن.

(د. نووری عوسمان)، سەرۆکی دەستەی گشتیی وەبەرھێنان بە وەکالەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند کۆبوونەوەیەکی وەبەرھێنان بەڕێوەچوون، وەک خۆئامادەکردنێک بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لە ئایندەیەکی نیزیکدا کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و تێیدا بە وردی ڕەوشی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستاندا تاوتوێ بکرێت.''

(د. نووری عوسمان) ئاماژەیشی دا: ''لە کۆبوونەوەکانی ڕابردوودا ھیچ بڕیارێک لەبارەی کەرتی وەبەرھێنانەوە نەدراوە، ئەوەی لە ڕاگەیاندنەکانیشدا باس دەکرێت، بڕیاری کۆتایی نییە، چونکە ھەر بڕیارێک بدرێت، لە نێو کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجومەنی وەبەرھێناندا دەبێت و پێشبینی دەکەین، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵادا بڕیار لەسەر ھەندێ پرس لە کەرتی وەبەرھێناندا بدرێت.''

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار