''نە پەکەکە و نە هیچ هێزێکی دیکە ناتوانن پڕۆسەی سەربەخۆیی ڕابگرن"
_-_Copy__2017_05_18_h17m51s27__HK.jpg)
هەڵەبجە-KDP.info- چاودێرانی سیاسی و ماموستایانی زانكۆ دەڵێن، هه‌موو كردار و ڕه‌فتاره‌كانی په‌كه‌كه دژی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی ڕه‌وای گه‌لی كوردستانه و دەشڵێن، پەکەکە دەیەوێت زیان بە ئەزموونی باشووری کوردستان بگەیەنێت و ئەو ڕەفتارانەی دەیکات لە بەرژەوەندیی نەیارانی کوردستاندایە.
چاودێری سیاسی، (ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌یی) بە ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''پەکەکە هێزێکە سنووری جوگرافیی خۆی بۆ خەبات هەیە، ئەو هێزە خۆی لای ڕوونە هیچ ئایندەییەکی سیاسیی لە هەرێمی کوردستاندا نییە و ناشیبێت، چونکە ستراتیجیی پەکەکە لە باکووریش سەرکەوتوو نەبووە، تا لێرە گەشە بکات، ئەوەش ڕوونە کە کاری ئێستای پەکەکە گومانی زۆری لەسەرە و، ئێستا پەکەکە جگە لە ئاوکردنە ئاشی نەیارانی ئەم ئەزموونەوە، هیچ کارێکی تری لە هەرێمی کوردستان نییە.'' (هه‌ڵه‌بجه‌یی) گوتی: ''نە پەکەکە و نە هیچ هێزێکی دیکە ناتوانن پڕۆسەی سەربەخۆیی ڕابگرن، دەکرێت کەمێک دوای بخەن، نەک ڕاگرتن.''
ماموستای زانكۆ (سیروان حەمه شه‌ریف) بە ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ''جێی سەرسووڕمانە کە پەکەکە هەڕەشە دەکات و دەڵێت، شەڕ دەگوازێتەوە ناو هەرێم؟! ئاخر ئەم بەرداشەی ئێوە دەیسوڕێنن بە قازانجی ئەم هەرێمە ناشکێتەوە، بگره به زیانی ئه‌زموونی باشووری كوردستانه، هاونیشتمانیان ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌تان لێ قبووڵ ناكەن.''
ئه‌و ماموستایه‌ی زانكۆ گوتیشی: ''هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی لە باشوور، له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی دوژمندایه و هه‌موو كاره‌كانیان ده‌چێته خزمه‌تی نه‌یاره‌كانمانەوە، بۆیه پێویسته په‌كه‌كه به خۆیدا بێته‌وه و ده‌ست له كاره ناله‌باره‌كانی له باشووری كوردستان هه‌ڵگرێت.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




