٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەولێر كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ـی ٦ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر عومەر ئەحمەد ئەلکندری كونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەولێر و شاندێکی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەولێر سڵاوی ئەمیری کوەیتی بە ‏سەرۆک بارزانی گەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە بەڕێزیان هیوای دەخواست لەگەڵ سەردانەکەی بۆ بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام دەرفەتەکە نەڕەخسا و بەتەلەفۆن پەیوەندیی بە جەنابتانەوە کرد و ئێمەشی ڕاسپارد جارێکی دیکە سڵاو و ڕێزی بەڕێزیان بە جەنابتان بگەیەنین.

هەر لەو كۆبوونەویە جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەل و دەوڵەتی کوەیت كرایەوە و شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان پێشکەوتنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و پیرۆزباییان لە سەرۆک بارزانی کرد.

لە بەشیکی دیکەی دیدارەکەدا ڕەوشی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەڕیم و بەغدا خرایە بەر باس.  

هەواڵی پەیوەندیدار