١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ محەمەدی حاجی مەحموود

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و خانەوادەکەیان کرد، بە بۆنەی کۆچی دوایی (خاتوو ئامین حەسەن گەڵاڵی) دایکی بەڕێزیانەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ محەمەدی حاجی مەحموود

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز، محەمەدی حاجی مەحموود

سکرتێری پارتی سوسیال دیموکراتی کوردستان.

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئامین حەسەن گەڵاڵی) دایکی بەڕێزتانم پێگەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و خزم و کەسوکارتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

13ی تشرینی دووەمی 2026

هەواڵی پەیوەندیدار