١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە میسال ئالووسی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، پرسە و هاوخەمی خۆی ئاراستەی میسال ئالووسی، سیاسەتمەداری عێراقی کرد، بەهۆی کۆچی دوایی موسابیر جەمال ئالووسیی برایەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بە ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

برای ئازیزم، جەنابی میسال ئالووسیی رێزدار

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای خوالێخۆشبووتان (موسابیر جەمال ئالووسی)مان پێگەیشت. لە کاتێکدا لە ناخی دڵەوە هاوبەشی خەمتانین، سەرەخۆشی و هاوسۆزیی دڵسۆزانەی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین لەم کۆستە ئازەربەخشەدا، لە پەروەردگاری مەزن دەپاڕێینەوە گیانی کۆچکردوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و بەهەشتی بەرینی پێ ببەخشێت، هەروەها سەبووریی و ئارامی بە ئێوە و سەرجەم کەسوکاری ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

براتان

مەسعود بارزانی

12ـی تشرینی دووەمی 2026

هەواڵی پەیوەندیدار