١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی یادی ٢٤٢ ساڵەی بنیاتنانی سلێمانی لە دانیشتووانی خۆشەویستی شارەکە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی ۲٤۲ ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

لەیادی ۲٤۲ ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی دانیشتوانی بەڕێز و خۆشەویستی ئەو شارە مێژووییەی کوردستان دەکەم.

سلێمانی ئەو شارەیە، کە بۆتە بەشێکی گرنگی مێژوو، ناسنامە و خەباتی نەتەوەیی گەلی کوردستان. ئەم شارە هەردەم شوێنی هەڵقوڵانی بیر و هەستی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری و فەرهەنگ بووە و هەر دەمێنێ.

هیوای ئارامی و ئاسوودەییەکی بەردەوام بۆ ئەو شارە ئازیزەی کوردستان دەخوازم.

هەواڵی پەیوەندیدار