سهرۆكى ههرێمى كوردستان سەرەخۆشی لە وەزیری كاروبارى پێشمەرگە دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/11/16، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی براکەیان، پێشمهرگهى دێرين ئەحمەد ئیسماعیل، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی پێگەیاند.
لە پەیوەندییەکەدا، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بەڕێز وەزیری كاروبارى پێشمەرگە و خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزیاندا دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنهوايى بە هەمووان ببەخشێت.
لای خۆیەوە، بەڕێز وهزيرى كاروبارى پێشمهرگه سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەی بۆ پەیوەندی، هاوبهشى و هاوخەمیی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕی.




