سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی فەلەستین دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 16/11/2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵوێز نزار ئەلئەخرەس، کونسوڵی گشتیی نوێی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
کونسوڵی گشتیی فەڵەستین، سڵاو و ڕێزی مەحموود عەبباس-ی سەرۆکی فەڵەستینی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەڵەستین کردەوە، هەروەها سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی هەرێمی کوردستانی لە گەلی فەڵەستین کرد.





