مەسروور بارزانی پێشوازی لە فراکسیۆنی سۆیانا دەکات و پشتیوانیی خۆی بۆ مافی پێکهاتەکان دووپات دەکاتەوە

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 11/16، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندی فراکسیۆنی سۆیانا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار کەلدۆ ڕەمزی و ئەندامیەتی پەرلەمانتاران سامی ئۆشانە و عیماد یۆخەننا.
لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانگاری و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و دۆخی پێکهاتەکان و بە تایبەتی پێکهاتەی کریستیان ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافەکانیان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەشدارییان لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردندا کرا.
سەرۆکی حکوومەت، پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ مافەکانی گشت پێکهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەت کریستیانەکان دووپات کردەوە و جەختی لە پابەندبوونی بەردەوامی حکوومەت بە پشتگیریکردنی مافە دەستوورییەکانی کریستیانەکان و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، جەخت لە پێویستی بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی و هاریکاری نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەران و حکوومەتی فیدراڵ کرا لە پێناو پاراستنی مافەکانی گشت پێکهاتەکانی عێراق





