د. سالار عوسمان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یاد و وەفا بۆ هونەرمەندی کۆچکردوو شەماڵ عومەر کرد

ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی ١١ی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، لە شاری هەولێر بەشداریی کرد لە ڕێوڕەسمی یادی هونەرمەندی کۆچکردوو شەماڵ عومەر بە ناونیشانی «یاد و وەفا».
یادەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و شانۆی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی موزیک و کەلەپووری هەولێرەوە ڕێک خرابوو. ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی خانەوادەی خوالێخۆشبوو و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، شانۆکاران و ڕووناکبیران بەڕێوە چوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا تیشک خرایە سەر ڕۆڵ و پێگەی دیاری خوالێخۆشبوو شەماڵ عومەر، کە وەک دامەزرێنەری شانۆی ئەزموونگەری لە کوردستان دەناسرێت.
شایەنی باسە، شەماڵ عومەر خزمەتی مەزن دیاری لە کایەی هونەر و بونیادنانی شانۆی کوردیدا کردووە و لە ساڵی ١٩٦٤ لەدایکبووە و ساڵی ٢٠٢٦ کۆچی دوایکردووە.





