سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانی نیشتیمانیی دەكات

ڕۆژی دووشەممە 17ـی 6ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانی نیشتیمانیی بە سەرۆكایەتیی ئارام قادر سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانیی كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تاوتوێ كرا و هەنگاوەكان بۆ پێشخستنی پڕۆسەی سیاسی و برەودانی تەبایی و سەقامگیری خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
پەیوەندییەكانی هەردوولا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.




