٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

بروسكەی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی بیست و شەش ساڵەی دامەزراندنی بنكەی لالش

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی بەبۆنەی بیست و شەش ساڵەی دامەزراندنی بنكەی لالش بروسكەیه‌كى پیرۆزبایی ئاراسته‌ى سەرۆك و ئەندامانی دەستەی باڵای بنكەی لالش ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
 
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
 
بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی دەستەی باڵای بنكەی لالش
 
بەبۆنەی بیست و شەش ساڵەی دامەزراندنی بنكەی لالش پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و كادیرانی بنكەی لالش و هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم. دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونتان دەكەم بۆ كاركردن و پەرەپێدانی چالاكیی كۆمەڵایەتی و كولتووری و خزمەتكردنی خوشك و برایانی ئێزیدی.
 
بەم بۆنەوە هیوای سەركەوتن و بەردەوامییتان بۆ دەخوازم لە ئەرك و كارەكانتاندا و پشتیوانیی تەواوی خۆم بۆ ئێوەی بەڕێز ڕادەگەیێنم. ئومێدی ئاسوودەیی و ئارامی و گەڕانەوەی هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی بۆسەر ژیانی ئاسایی خۆیان دەخوازم.
 
هەر سەركەوتوو بن و بمێنن بەخێر و خۆشی
 
مسعود بارزانی
12ـی 5ـی 2019

هەواڵی پەیوەندیدار