سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە وەزیری پێشمەرگە دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئەحمەد ئیسماعیلی برای ڕاگەیاند.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە بەڕێز وەزیری پێشمەرگە ڕاگەیاند بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد ئیسماعیل )ـی برایان.
