وەزیری ناوخۆی کوردستان و کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبوونەوە

ڤیەننا-KDP.info- لە پەراوێزی کۆنفڕانسی کۆچ لە ڤیەننا، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) کۆبووەوە و تێیدا دۆخی ئاوارە و پەنابەران و بەهێزکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ کرا.
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ڤیەننادا، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دکتۆر بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی ئاوارە و پەنابەران، هەروەها چۆنیەتیی پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆیان تاوتوێ کرا.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کۆچ و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ ئاوارەکان
