٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی و شاندی هوداپار دواپێشهاتە سیاسییەكانیان تاوتوێ كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی، ئەمڕۆ پێشوازی لە شاندی هوداپار كرد و لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی توركیا و بار و گوزەرانی گەلی كورد لەو وڵاتە و هەروەها دواپێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و جیهانیان تاوتوێ كرد.

سەرۆك مەسعوود بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی 4ـی 2019 لە سەڵاحەددین پێشوازی لە شاندێكی باڵای هوداپار بە سەرۆكایەتیی ئیسحاق ساغلام، سەرۆكی گشتیی هوداپار و جێگر و ژمارەیەك لە ئەندامانی شورای ناوەندیی ئەو حزبە كرد.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاسی سەرۆك بارزانییان كرد بۆ ڕەخساندنی دیدارەكە و پێزانینیان بۆ خەبات و ماندووبوونی سەرۆك بارزانی هەبوو لە بەرگریكردن و هەوڵدانی بۆ مافەكانی گەلی كوردستان.

هەر لەو دیدارەدا، بارودۆخی سیاسیی توركیا و بار و گوزەرانی گەلی كورد لەو وڵاتە و هەروەها دواپێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و جیهان تاوتوێ كرا و شاندی میوان كورتەیەكیان لە كار و چالاكی و ئامانجە سیاسییەكانی حزبەكەیان بۆ سەرۆك بارزانی خستە ڕوو.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لە خەباتی سیاسی و ئاشتیانەی گەلی كورد بۆ مسۆگەركردنی مافەكانی كرایەوە و هەردوولایش لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان هاوڕا بوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار