٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پاشای ئوردن پێشوازی لە سەرۆك بارزانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئوردن-KDP.info-  ڕۆژی یەكشەممە ٧ـی ٤ـی ٢٠١٩  شا عەبدووڵای پاشای شانشینی ئوردن لە كۆشكی ئەلحوسێنیە پێشوازی لە سەرۆك مەسعوود بارزانی و شاندی یاوەری كرد.
لەو دیدارەدا شا عەبدوڵڵا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە پێشڤەچوون و باشتربوونی پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕایگەیاند كە باشبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندیی هەموو لایەك دایە.

هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەكانی هەردوولا و بەردەوامیی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە و ڕۆشناییش خرایە سەر پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردن و تەئكیدیش لە هەماهەنگی و هاوكاریی بەردەوام كرایەوە لەپێناو شەڕی تیرۆر و توندڕۆیی و، ڕیشەكێشكردنی تیرۆریستان.

هەواڵی پەیوەندیدار