په‌یامی سه‌رۆك بارزانى به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى ساڵێك به‌سه‌ر پەخشی كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی

هەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى ساڵێك به‌سه‌ر پەخشی كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی، سه‌رۆك مەسعوود بارزانى په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانى كه‌ناڵه‌كه كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به‌ناوى خوداى گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانى كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی
له ساڵیادی یه‌كه‌مى پەخشی كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی، پیرۆزبایى خۆمتان ئاراسته‌ده‌كه‌م وهیواى به‌رده‌وامى وپێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
په‌خشى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی پێویستییه‌كى زۆر گرنگ بوو بۆ موخاته‌به‌كردنى راى گشتى عه‌ره‌بى له عێراق ووڵاتانى عه‌ره‌بى و، دۆزینه‌وه‌ى كه‌ناڵه‌كانى دیالۆگ و پێكه‌وه ژیان له نێوان گه‌لان و، خزمه‌تكردنى ئاشتى وئارامى وبه‌ره‌و پێشچوون و، گواستنه‌وه‌ى وێنه‌ى راسته‌قینه‌ى ئه‌و گه‌شەكردنه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان به خۆیه‌وه بینیویه‌تى له هه‌موو بواره‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى وئابورى و ئاوه‌دانكرنه‌وه‌و سیاسى و، چه‌سپاندنى كلتورى لێبورده‌یى وقبوڵكردنى ئه‌وانى دیكه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، هیواى به‌رده‌وامى وبه‌ره‌و پێشچوونتان بۆ ده‌خوازم و ئومێده‌وارم بتوانن هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردن له بواره‌كانى راگه‌یاندن به‌شداربن له بڵاوكردنه‌وه‌ى كلتورى برایه‌تى ولێبورده‌یى ودژایه‌تیكردنى توند‌و تیژى، كه به‌شێكن له ئامانجه‌كانى گه‌لى كوردستانى چاو له سه‌رفرازى وئازادییه
مەسعوود بارزانی
11/ ئادار/2019




