٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

ڕاگەیێندراوی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و شاندی باڵای یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info
 
ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی، له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووه‌وه‌، كه‌ پێكهاتبوو له‌ كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و ئه‌رسه‌لان بایز و عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌.
 
راگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌:
 
ڕۆژی یەكشەممە 3ـی 3ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی و بەڕێز كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و شاندی یاوەری  كە پێكهاتبوو لە ئەرسەلان بایز و عیماد ئەحمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، كۆبوونەوە.
 
لە دیدارەكەدا پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا و جەختیش لە كاری جدی و بەردەوامیی ڕێككەوتنی هەردوولا بۆ دامەزراندن و پتەوتركردنی دامودەزگەی هەرێمی كوردستان كرایەوە ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و گیانی برایەتی و هەست بە بەرپرسیارێتیی هەموو لایەك، بە جۆرێك كە لە ئاست داواكاری و خواستی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار