٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆك بارزانی فرانسۆ هوڵاند دۆستی گه‌لی كوردستانی به‌ڕێ كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  رۆژی سێشه‌ممه‌ 26ـی2ـی2019 سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر،  فرانسۆ هۆڵاند سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا و دۆستی گه‌لی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی به‌سوپاس و رێزه‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتی خۆی به‌ڕێ كرد.

سه‌رۆك بارزانی سوپاس و به‌خێرهێنانی به‌ڕێز فرانسۆ هوڵاندی كرد و هیوای خواست هه‌میشه‌ وه‌ك دۆستێكی پرسی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان و به‌رده‌وام بن له‌په‌یوه‌ندیی و سه‌ردانی كردنی كوردستان.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 25ـی2ـی2019 له‌ كاتی سه‌ردانیكردنی هه‌ولێر، له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌  فرانسۆ هۆڵاند سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا و دۆستی گه‌لی كوردستان كرد و له‌ دیدارێكیدا دووباره‌ سوپاسی پشتیوانی فه‌ره‌نسا و خودی سه‌رۆك هۆڵاند كرد و ستایشی ئه‌و هاوكاریی و په‌یوه‌ندییه‌ی كرد كه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش پێشكه‌ش به‌ كوردستانیان كرد.

له‌به‌رامبه‌ردا  فرانسۆ هۆڵاند پێزانینی بۆ قاره‌مانێتی و بوێری و قوربانیدانی گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌ڕی دژ به‌ داعش نیشاندا.


 

هەواڵی پەیوەندیدار