٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ـی ٢ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە كونسوڵەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و سلێمانی و كەربەلا و نەجەف.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵسەنگاندنی ئیجابی بۆ سەردانی ڕابردووی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا كرا.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات كرایەوە. پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت و پارلەمانی هەرێم تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار