سه‌رۆك بارزانی به‌ره‌و شانشینی ئوردن بەڕێ کەو‌ت

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی شا عەبدوڵڵا پادشای ئوردن، به یاوه‌ری شاندێك له ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەو‌ڵەتیی هه‌ولێر به‌ره‌و شانشینی ئوردن به‌ڕێ کەو‌ت.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشەممه 27.01.2019 سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی شا عەبدوڵڵا پادشای ئوردن، به یاوه‌ری شاندێك له ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەو‌ڵەتیی هه‌ولێر به‌ره‌و شانشینی ئوردن به‌ڕێ کەو‌ت.
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ سه‌رۆك بارزانی گه‌یشته عەممانی پایته‌ختی ئۆردن و له لایەن ئەمیر فەیسەڵ برای پادشای ئوردن پێشوازی لێ كرا. بریاره له ئێوارەخوانێکدا سەرۆک بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵڵا پادشای ئوردن كۆببێته‌وه.





