٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بزووتنەوەی عەتا و ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بزووتنەوەی عەتا و ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق كرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەكانی تەواوكردنی حكوومەتی تازەی عێراق تاوتوو كرا.

ڕۆژی دووشەممە 7ـی 1ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە فاڵح فەیاز سەرۆكی بزووتنەوەی عەتا و ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق كرد. لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەكانی تەواوكردنی حكوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كرا. هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگیی هەردولا لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار