١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی مێژوویی و کلتووریی تورکمانەکان دەڕوانین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی زمان و کلتووری تورکمانییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و جەختی لە پشتیوانیکردنی مافەکانی ئەو پێکهاتەیە کردەوە.

ئەمڕۆ بەبۆنەی ڕۆژی زمان و کلتووری تورکمانییەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی هاووڵاتییانی تورکمان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، بەبۆنەی ڕۆژی زمان و کلتووری تورکمانییەوە، بەگەرمی پیرۆزبایی لە هەموو هاووڵاتییانی تورکمان لە کوردستان و عێراق بەگشتی دەکەم، بە ڕێز و پێزانینەوە لە ئامادەیی و ڕۆڵی مێژوویی و کلتوورییان دەڕوانین.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی جەختی لە پشتیوانیی بەردەوامی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستن و گەشەپێدانی زمان، ڕۆشنبیری و مافە کلتوورییەکانی پێکهاتەی تورکمان و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکە کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار