وەزیری هاریکاریی ئابووریی ئەڵمانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2026، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، دڵشاد بارزانی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا، نیاز بارزانی، نوێنەری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر، پێشوازییان لە رادۆڤان و شاندە یاوەرەکەی کرد.
بڕیارە لە ماوەی سەردانەکەیدا، وەزیرەکەی ئەڵمانیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان چەند کۆبوونەوەیەک بکات و هاوکات سەردانی چەند شوێنێکیش بکات.




