٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتیی فەتح كرد

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ دیداریاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، هاوپەیمانێتیی فەتح  جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی، كە كردنەوەی لاپەڕەیەكی تازەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان لە بەرژەوەندیی عێراق و هەرێمی كوردستاندا دەبێت.

ڕۆژی شەممە 13ـی 10ـی 2018 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی فەتح بە سەرۆكایەتیی ئەبوجیهاد كرد.

لە دیدارەكەدا شاندی هاوپەیمانێتیی فەتح وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵ و پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مێژوو و ئێستا و داهاتووی كوردستان و عێراق، جەختیان لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدایان كرد. هەروەها ئەوەیشیان دووپات كردەوە كە كردنەوەی لاپەڕەیەكی تازەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان لە بەرژەوەندیی عێراق و هەرێمی كوردستاندا دەبێت.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئەوەیشی دووپات كردەوە كە گەلی كوردستان خاوەنی دۆزێكی ڕەوایە و ڕاشیگەیاند كە كردنەوەی لاپەڕەی تازە و چارەسەركردنی كێشەكان پێویستە لەسەر بنەمای تەوافوق و ڕەچاوكردنی شەراكەت بێت ئەوەیش لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی گرفت و كێشەكانی ڕابردوو.

هەواڵی پەیوەندیدار