١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە لیوا نەزیر عاسم گۆران دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە لیوا نەزیر عاسم گۆران، سەرۆکی ئەکادیمیای سەربازیی عێراقی و بنەماڵەکەی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە.

دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکوومەت:

بەڕێز لیوا نەزیر عاسم گۆران

سەرۆکی ئەکادیمیای سەربازیی عێراقی

بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.

خودای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە ھەمووان ببەخشێت.

مەسروور بارزانی 

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

١٨-١١-٢٠٢٦