مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (ئاکۆ عەبدوڵڵا سوور) دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییی (ئاکۆ عەبدوڵڵا سابیر سوور)، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد.
ئەمەش دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی (ئاکۆ عەبدوڵڵا سابیر سوور)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی دۆست و ئازیزانتان، ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦




