مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی خوالێخۆشبوو (ئیبراهیم بابەکر بێشیری) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (ئیبراهیم بابەکر حەمە سوور بێشیری)، پرسەنامەیەکی هاوخەمی ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵەکەی کرد و هیوای سەبووری و ئارامیی بۆ خواستن.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی:
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئیبراهیم بابەکر حەمە سوور بێشیری) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ١٨ی تشرینی دووەمی٢٠٢٦




