سۆران..جەخت لەسەر هەماهەنگیی حزبی و حکوومی بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان کرایەوە

سۆران-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، لە بارەگای لقی ١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش و بەرفراوان بە ئامادەبوونی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بەرپرسانی هەردوو لقی ١٠ و ٢٦ی گوڵان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوە چوو، کە تێیدا تیشک خرایە سەر داواکارییەکانی هاووڵاتییان و دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە ناوچەکە.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی هەریەک لە د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، شوان محەمەد تەها، بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵان و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە کارگێڕانی لق، بەرپرسی ناوچەکان و نوێنەرانی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان بەڕێوە چوو.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، بە وردی گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی ناوچەکە و داواکاری و پێداویستییەکانی خەڵک کرا، هاوکات جەخت لەسەر هەماهەنگیی زیاتری نێوان دامەزراوە حزبی و حکوومییەکان کرایەوە، بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بە مەبەستی چارەسەرکردنی گیروگرفتەکان و گەیاندنی پڕۆژە و خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاووڵاتییانی دەڤەرەکە، وەک ئەرکێکی لەپێشینەی هەمووان.





